تێنس

نادال لە پاڵەوانێتی گراند سلامی ئەمریکا بەشدارنابێت

ڕافائێل نادال ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی ڕایگەیاند پێکانەکەی درێژ دەکێشێت و ناتوانێت بەشداری لە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە بکات کە یەکێکە لە چوار پ پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام.

نادال بێبەش بوو لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن و ئاندی مورای بەریتانی مەدالیای ئاڵتونی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەسەر پێگەی خۆی لە تویتەر نوسیوییەتی “دڵتەنگم کە دەبێت پێتان ڕابگەیەنم ناتوانم بەشداری لە پاڵەوانێتی ئەمریکا بکەم. سوپاسی پاڵپشتییەکانتان دەکەم بە تایبەت خەڵکی نیوۆرک”.

ڕافائێل خاوەنی ١١ نازناوی گراندسلامە و ساڵی ڕابردوو گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریکا و لە ٢٠١٠ ش جامەکەی بەدەستهێنابوو.

وابڕیارە ٢٧ی ئەم مانگە پاڵەوانێتییەکە دەست پێبکات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close