ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

بایرن میونشن دوایین دەرفەت بە تۆماس تۆخێل دەدات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایانكرد، یانەی بایرن میونشن دوایین دەرفەت بە تۆماس تۆخێل راهێنەری یانەكەی دەدات.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو بایرن میونشن جولیان ناگلیسمانی لە  پۆستەكەی دوورخستەوە و لە جێگای تۆماس تۆخێلی دەستنیشانكرد.

لە ماوەی رابردوودا هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، كۆتایی وەرز تۆماس تۆخێل لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە دووردەخرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی سكای سپۆرتی ئەڵمانیا، لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر لازیۆ تۆخێل راهێنەری بایرن میونشن دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر بایرن بگاتە قۆناخی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەوا تا كۆتایی وەرز راهێنەرە ئەڵمانیەكە لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەگەر یانەكە لەو یارییەدا بدۆڕێت، ئەوا راستەوخۆ راهێنەرەكەی دووردەخاتەوە و چاوەڕێی كۆتایی وەرز ناكات.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری لازیۆ بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای لازیۆ بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانە ئیتاڵییەكە كۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button