ئیسپانیا

مێسی ” گۆڕینی ڕاهێنەر فەلسەفەی ئێمەی نەگۆڕیوە و کلاسیکۆ ئاڵۆز دەبێت”

مێسی

شەوی ڕابردوو بەرشلۆنە بە ئەنجامی ٥-١ سەرکەوت بەسەر ڕیاڵ سۆسیداد و بە سەرەتایەکی نایاب وەرزی تازەی دەست پێکرد.

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی یانەکە و تۆمارکەری دوو گۆڵی یارییەکە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی بارسا وتی “ئێمە ئەو تیمەین کە دەمانەوێت بە بەردەوامی نازناوە گرنگەکان بەدەست بهێنێن هەروەک چۆن ڕاهێنەر تیتۆ دەیەوێت، ئاسان نابێت بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین و گرنگە بە بردنەوە دەست پێبکەیت. خۆشحاڵم سەرەڕای ئەوەی ڕاهێنەرەکەمان تازەیە بەڵام بەهەمان فەلسەفە و هەمان ستایل یاریمان کرد”.

مێسی سەبارەت بە یارییەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا وتی “یارییەکی ئاڵۆز دەبێت چونکە ئەوان تیمێکی بەئەزمونن، کلیلی بردنەوەش ئەوەیە بە کۆمەڵ یاری بکەین و چالاکییەکانمان بە هاوبەشی بێت”.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close