عێراقکوردستان

لە ئەگەری سەرکەوتنی لە یاریەکەی ئەمڕۆدا یانەی زاخۆ چوار خانە دەچێتە پێشەوەی ڕیزبەندی

Yariga App

ئەمڕۆ ئێوارە لە یاریگای زاخۆی نێودەوڵەتی لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق لە یاریەکی بەهێزدا  یانەی زاخۆ و یانەی زەوڕا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە دوا یاری گەڕی حەڤدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی زاخۆ لە بەردەم هاندەرانی خۆیدا کاتژمێر 5ـی ئێوارە میوانداری یانەی زەوڕا دەکات، بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ لە کارێکی تایبەتدا کارگێڕی یانەی زاخۆ بە هاوکاری دەستەی هاندەرانی یانەکەی 15 هەزار ئاڵای یانەکەیان لە کورسی یاریگا داناوە بۆ ئەوەی لە کاتی یاریەکەدا دیمەنێکی جوان پێشکەش بکەن و پاڵپشتی یاریزانانی تیپەکەیان بکەن بۆ ئەوەی لەم یاریە بەهێزە سەرکەوتن تۆمار بکەن.

 

لە مێژوودا هەر دوو یانەی زاخۆ و زەوڕا 23 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر ئەنجامداوە، زەوڕا 14 سەرکەوتنی تۆمار کردووە و یانەی زاخۆش تەنیا 2 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە 7 یاریشدا یەکسان بووینە، یانەی زەوڕا 38 گۆلی تۆمار کردووە و زاخۆش 16 گۆڵی تۆمار کردووە.

یانەی زەوڕا لە پلەی پێنجەمی خولەکە دێت بە 26 خاڵ و یانەی زاخۆش بە 25 خاڵ لە ڕیزبەندی حەفتەم دێت، بە سەرکەوتنی یانەی زاخۆ چوار خانە دەچێتە پێشەوەی ڕیزبەندی و ڕاستەوخۆ دەگاتە خانەی سێیەم لە شوێنی یانەی نەورۆز کە 27 خاڵی هەیە ئێستا لە ڕیزبەندی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە.

بابەتی زیاتر

Back to top button