فه‌ره‌نساگرنگترین

نێوان پاریس و ئێمباپێ کۆتایی هاتووە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 24ـی لیگ وەن، پاریس سانجێرمان بووە میوانی مۆناکۆ و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

ئەوەی جێگای سەرنج بوو، لە گێمی دووەمی یارییەکە کیلیان ئێمباپێ نەگەڕایەوە یاریگا، لویس ئێنریکی گۆڕانکاری بە ئەستێرە فەڕەنسییەکە کرد و لە جێگای ئەو راندال کۆلۆ موانیی هێنایە یاریگا. کیلیان لە گێمی دووەمی یارییەکە چووە لای دایکی و لەناو هاندەرانەوە بینەری یارییەکە بوو.

پاش یارییەکە راهێنەرە ئیسپانییەکە هۆکاری زوو گۆڕانکاری پێکردنی کیلیانی روونکردەوە، جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە کە ئامادەکاری بۆ پاریسێکی بێ ئێمباپێ دەکات.

ماوەیەکی زۆرە لە بواری تۆپی پێ کاردەکەم، پێویستە بزانین لەم جۆرە یانانە هەمووشتێک گرنگی خۆی هەیە.

زوو یان درەنگ بەبێ ئێمباپێ یاری دەکەین، پێویستە لەسەر ئەو شتە رابێین.

لە دوو یاری رابردوو ئێنریکێ گۆڕانکاری بە کیلیان کردووە، یارییەک پێشوتریش بانگهێشت نەکراو بەشداری نەکرد، هەموو ئەمانەش دوای ئەوە روویاندا، کە ئێمباپێ ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکەی ئاگادارکردەوە لە کۆتایی وەرزەکە پاریس جێدەهێڵێت.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە کاتێک لە وەرزەکانی رابردوو لە یارییەکی ئاسایش گۆڕانکاری پێدەکرا، زۆر تووڕە و نیگەران دەبوو، تەنانەت نێوانی لەگەڵ راهێنەرەکەشی تێکدەچوو.

بەڵام دۆخەکە ئێستا تەواو جیاوازە، کاتێک گۆڕانکاری پێدەکرێت زۆر ئاسایی دەردەکەوێت، تەنانەت بە پێکەنین و گاڵتەو گەپەوە شەوەکە بەسەردەبات و خۆی تێک نادات.

بەپێی سەرجەم میدیا باوەڕپێکراوەکان، ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە دەکات. بۆیە نێوان ئێمباپێ و پاریس گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی.

دیمەنێکی تووڕەبوونی ئێمباپێ کە تۆماس توخێل گۆڕانکاری پێکرد.

پێکەنین و دڵخۆشی کیلیان دوای یارییەکەی شەوی رابردوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button