یاریگا –
لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر ڤالێنسیا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی لالیگای ئیسپانیا.
📋✅ ¡Nuestros convocados!
🆚 @valenciacf#ValenciaRealMadrid pic.twitter.com/kT2FvxWSLX— Real Madrid C.F. (@realmadrid) March 1, 2024
لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی پێش رووبەڕووبوونەوەی ڤالێنسیا:
هەمیشە ریال مەدرید بە زەحمەت لێرە خاڵی كۆكردووەتەوە، یاریگایەكی قورسە و یاریزانانی تیپی بەرامبەریش ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن، پێوویستە باشترینی خۆمان پێشكەش بكەین، كارڤاخال، كاماڤینگا، خۆسێلو و بێڵینگهام گەڕاونەتەوە و تیمەكە تەواوترە.
بێڵینگهام؟
بەڕێژەی %100 ئامادەیە، هەموو ئەو كارانەی كردوویەتی و ئەوەی پێوویستە لەسەر ئاستی تاكە كەسی بیكات باشە، لە پێكانەكەی پاژنەی پێی چاكبووەتەوە، لە باشترین بارودۆخیدایە و یاریش دەكات.
ڤینیسیۆس جونیۆر دەگەڕێتەوە یاریگای مێستایا؟
ئێمە بیر لە یارییەكی بەهێز دەكەینەوە، بیرت نەچێت ساڵی رابردوو چی روویدا، پێوویستە كردەوەی رەگەزپەرستی دیاری بكرێت و ئیدانە بكرێت، ڤالێنسیا كارێكی باشیكرد و ئەنجامدەری ئەو كارەی دەستنیشانكرد.
بۆ ڤینی هیچ شتێكی جیاواز نییە، ئەو ئامادەیە هەموو هەوڵێكی خۆی بدات، هێچ شتێكم نییە زیادی بكەم.
ئایا یارییەكەی ڤالێنسیا كە لە دەرەوەی یاریگای خۆتاندایە گرنگترینە؟
بێگومان كۆكردنەوەی خاڵ لەم قۆناخەی وەرزدا زۆر گرنگە، بەڵام هەموو یارییەكان گرنگی و تایبەتمەندی خۆیان هەیە.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و ڤالێنسیاش بە 36 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.