یاریگا –
عه‌لی كازم گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆ نزیكه له پۆشینی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال.
مێدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بڕیاریداوە بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 بانگهێشتی عه‌لی كازمی گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ بکات، کە رۆژانی 21 و 26ـی مانگی داهاتوو عێراق دوو یاریی
بەرامبەر فیلیپین دەکات، یاریی یەکەم لە بەسرە دەبێت و یاریی دووەمیش لە فیلیپین به‌رێوه‌ده‌چێت.
عه‌لی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه له 16 یاریی 11 كلینشیتی هه‌یه، كه‌مترین گۆلیشی لێكراوه كه هه‌شت گۆڵه و چوار جار و له گه‌ڕه‌كانی پێنجه‌م و ده‌یه‌م و سێزده‌م و شازده‌م ناوی له باشترین پێكهاته‌ی خوله‌كه بووه.
گۆڵپارێزه 26 ساڵیه‌كه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق یاریكردووه، هه‌روه‌ها بەشداری لە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیای خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵان کردووە.