یاریگا –
یانه‌ی بایرلیڤهركوزن له‌سه‌ر داهاتووی ئالۆنسۆ ده‌ڵێت : ئێمه هێشتا ئارمین و گه‌شبینین به مانه‌وه‌ی.
سیمۆن رۆلفێس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایەرلیڤەرکوزن بۆ سکای سپۆرت گوتی، هێشتا ئارام و گەشبینم، گرنگترین شت بۆ راهێنەر ئەوەیە، له شوێنی كاركردنیدا هەست بە ئاسوودەیی بکات، ئالۆنسۆ دەزانێت چی لە یانەکە هەیه رۆژانە لەگەڵ تیپەکە و ستافی تەکنیکی کاردەکات و گفتوگۆمان هه‌یه.
گوتیشی، ناوی خاپی ئالۆنسۆ به زۆر یانه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه به‌رده‌وامه و هیچ شتێكی له باره‌ی رۆیشتنی له یانه‌كه به ئێمه رانه‌گه‌یاندووه، گه‌شبینم به‌مانه‌وه‌ی.
گرێبەستەکەی ئالۆنسۆ لەگەڵ بایەرلیڤەرکوزن له 30 حوزەیرانی 2026 كۆتایی دێت، بەگوێرەی سکای، بایرن ئەگەر بیەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، پێویستە لە نێوان 15 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ی لیڤه‌ركوزن.
بایر لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ پێشه‌نگی خولی ئەڵمانی داگیرکردووە، لەم وەرزە لە ژێر سەرکردایەتی ئەلۆنسۆ تووشی هیچ شکستێك نه‌بووه.