گرنگترین

ئەستێرەکانی تۆپی پێ فێرت دەکەن چۆن ژیانی کەسێک لە مردن رزگار بکەیت

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا هاندەران فێر دەکات چۆن کردەی بوژاندنەوەی دڵ ئەنجام بدەن لە کاتی تێکچوونی تەندروستی هاندەرێک.

یوێفا بۆ ئەم هەڵمەتە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێی کۆکردووەتەوە و ناوی ناوە “فێر بە، ژیان رزگاربکە”.   مەبەست لێی، ئەوەیە لە کاتی هەر رووداوێکی نەخوازراو لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگاکان، هاندەران بتوانن کەسی نەخۆش بە زیندوویی بهێڵنەوە تاوەکو تیمی پزیشکی دەگات ، ئەوەش بە ئەنجامدانی کردەی بوژاندنەوەی دڵ ناسراو بە “سی پی ئاڕ”.

هەڵمەتە لە میانەی ئامادەکارییە بۆ یۆرۆی 2024 و دڵێن هاوکات مەشق بە ناوبژیوانان، ستاف و کەسە خۆبەخشەکانی نێو یاریگا دەکەن.

لەم لینکەی خوارەوە ئێوەش دەتوانن لە چەند خولەکێکدا  خۆتان فێربکەن و رەنگە رۆژێک ژیانی کەسێک لە مردن رزگار بکەن

https://get-trained.com/en

 

Back to top button