یاریگا –
دیكۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی مەرجێكی قورس بۆ مانەوە و بەردەوامبوونی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەكەی دادەنێت.
لە ماوەی رابردوودا چاڤی هێرناندێز رایگەیاند كە لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و واز لە راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە دەهێنێت.
لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد، لە دوای باشبوونی ئەنجامی یانەكەیان بارسێلۆنا لە بڕیاری رۆیشتنی چاڤی پەشیمان بووەتەوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا دووپاتیدەكەنەوە كە پەیوەندی نێوان دیكۆ و چاڤی زۆر خراپە و ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكانی رۆیشتنی راهێنەرەكە لە یانە كەتەلۆنییەكە.
🚨🎙️| Deco: “The possibility that Xavi will change his decision and stay? If something changes, I won’t say we can’t raise it. We have nothing against Xavi. It’s not a decision made by the club or the sporting management.” #fcblive pic.twitter.com/I9Z7B9lU8J
— BarçaTimes (@BarcaTimes) February 28, 2024
دیكۆ لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی:
ئەگەر نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین، ئەوا دەتوانین گفتوگۆ لەگەڵ چاڤی هێرناندێز بكەین.
رۆیشتنی چاڤی بڕیاری ئێمە نەبوو، ئێمە لە سەختترین كاتەكان لەگەڵیدا بووین، ئەگەر چاڤی بیرۆكەكەی بگۆڕێت و بڕیاری مانەوەی بدات، ئەوا گفتۆگۆی لەسەر دەكەین.
چامپیۆنزلیگ تاكە پاڵەوانییەتیە كە بارسێلۆنا لەم وەرزەدا ركابەری بكات لە دوای لەدەستدانی جامی شا و سوپەری ئیسپانیا و جیاوازییەكی زۆری خاڵەكانیان لە لالیگا.
بارسێلۆنا بە دوای راهێنەرێكی گونجاودا دەگەڕێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە لە ئەستۆ بگرێت.