ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ: چاوەڕێی رووبەرووبوونەوەی لیڤەرپوول دەكەین

Yariga App

یاریگا –

ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست دەكات.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی نۆتینگهام فۆرێست بوویەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

لە دوایی یارییەكانی قۆناخی 16 تیروپشكی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا راكێشرا و تێیدا مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی بی بی سی، تێن هاخ گوتی:

ئێمە لە باشترین كاتدا گۆڵمانكرد، كاتێكی گونجاو بوو، هەلمان درووستكرد، بەڵام رێگەمان دا ئەوانیش هەل درووست بكەن دەبێت سوود لەوەش وەربگرین.

یاری بەهێز و ئاگرینمان لە پێشە، دەبێت لە هەموو یارییەكدا نایابی و سەرنجڕاكێشی خۆمان نیشان بدەین، لە دوو مانگی رابردوودا ئەوەم بینیوە و رێگای سەركەوتنمان دۆزیووەتەوە.

ئەنجامی تیروپشكەكە سەرنجڕاكێش بوو، ناتوانین چاوەڕێی هاتنی یارییەكە بكەین.

برۆنۆ فێرناندێز بەرگەی پێكانەكەی گرت بۆ ئەوەی یارییەكەی رۆژی شەممە تەواو بكات، هەروەها شەڕیكرد بۆ ئەوەی یارییەكەی ئەمڕۆ تەواو بكات.

وا بڕیارە لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول رووبەرووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button