ئه‌مریکا

هێرشبەرێکی ئەرمریکی لاتینی لە یەک کاتدا بووەتە ئامانجی چێڵسی و مان سیتی

Yariga App

یاریگا –

هەردوو یانەی پریمەرلیگ چێڵسی و مان سیتی هێرشبەرێکی ئەمریکی لاتینیان کردووەتە ئامانج و چاودێری دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی HITC Footballی ئینگلیزی، بلووز و سیتیزنس لە بە وردی چاودێری لوچیانۆ رۆدریگێزی ئۆرۆگوایی لە یانەی لیڤەرپوڵ مۆنتیڤیدۆی ئەو وڵاتە دەکەن.

رۆدریگێز تەمەنی ٢٠ ساڵە و تازە سەرەتای وەرزی لەگەڵ یانەکەی دەست پێکردووە، بەڵام وەک ئەو سەرچاوە ئینگلیزیەی دەیڵێت، پێشبینی دەکرێت یانەکەی جێ بهێڵێت.

ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە لە ماوەی رابردوودا فاینۆردی  پاڵەوانی هۆڵەندی و چارلۆتی ئەمریکی هەوڵیان بۆ داوە، بەڵام شکستیان هێناوە لە قایلکردنی.

وا دیارە خواستی یانەکانی پریمەرلیگ بۆ گواستنەوەی لوچیانۆ نوێ نیە، بەوەی پێگە ئینگلیزیەکە باس لەوە دەکات ساڵی رابردوو لە میانی یارییەکانی جامی جیهانی خوار تەمەن ٢٣ ساڵان، زۆرێک لە یانەکانی ئەو وڵاتە دۆزەرەوە و شارەزای خۆیان ناردووە بۆ تەماشاکردن و هەڵسەنگاندنی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە بە تایبەت لە یاری فیناڵ کە ناوبراو گۆڵی دووەم  و بردنەوەی تۆمار کرد لە دژی ئیتاڵیا.

لوچیانۆ رۆدریگێز                                 

بابەتی زیاتر

Back to top button