ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پشوو درێژی یونایتد لەگەڵ ئەنتۆنی کۆتایی هات

Yariga App

کارگێڕی مانچێستەر یونایتد هیچ هیوایەکیان بە ئەنتۆنی نەماوە و بەنیازی فرۆشتنین بە زەرەرێکی زۆر.

ئەنتۆنی بە 109 ملیۆن دۆلار لە ئەجاکسەوە گوێزرایەوە یونایتد، بەهۆی نرخە زۆرەکەی، مانچێستەر پشوو درێژییەکی زۆری نیشاندا تاوەکو ئەو یاریزانە بگاتە ئەو ئاستەی شایستەی ئەو پارەیە بێت، بەڵام چەند مانگێک ماوە، دوو وەرز لەگەڵ یونایتد تەواوبکات و هیچ ئاماژەیەک نیە کە شایستەی یاریکردن بێت لە یانەکە.

بەگوێرەی دەیلی مەیل، یونایتد ئامادەن دان بە هەڵەکەیاندا بنێن و بە پارەیەکی زۆر کەمتر لەوەی پێیان داوە کە چاوەڕواندەکرێت کەمتر لە نیوەی پارەی دراو بێت ، لە هاویندا هەوڵی فرۆشتنی بدرێت، سەرچاوەکە نوسیویشییەتی “ئەنتۆنی یەکێکە لە خراپترین گرێبەستەکانی مێژووی پریمەرلیگ.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە 20 یاری ئەم وەرزەی پریمەرلیگ هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە، لەم دواییەشدا بە تەواوی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە دوورخراوەتەوە، بە جۆرێک لە کۆتا هەشت یاریدا تەنها یەکێکیان لە پێکهاتەی سەرەکی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button