ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا هۆشداری بە گریلیش دەدات

''دەبێ خۆی لەگەڵ تیمەکە بگونجێنێت''

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی داوا لە جاک گریلیش دەکات، بە خێرایی خۆی لەگەڵ کەشی تیمەکەی بگونجێنێتەوە.

گریلیش یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی وەرزی رابردووی مانچێستەر سیتی، بەڵام لەم وەرزەدا ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە کۆی 26 یاریدا تەنیا سێ گۆڵی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کردووە.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی لە یاری بەرامبەر کۆپنهاگن لە چامپیۆنزلیگ، تووشی پێکان بوو، بەڵام لە یاری بەرامبەر بۆرنمس ناوی لە پێکهاتەدا بوو، کەچی بەشداری پێنەکرا.

پێپ گواردیۆلا پێی وایە دەبێ گریلیش بە تەواوی خۆی لەگەڵ کەشی یانەکە بگونجێنێتەوە، ئینجا دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی، گواردیۆلا بەر لە یاری ئەمشەوی تیمەکەی بەرامبەر لوتن تاون لە قۆناخی پێنجەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا گوتی

گریلیش هەمان ئەو یاریزانەیە، هەمان راهێنەری هەیە، تەنانەت شێوازی یاری کردنیشمان نەگۆڕاوە. تەنیا پەیوەستە بە ئاستەکەی، ئەمە جیاوازییەکەیە لەگەڵ وەرزی رابردوو. لە رۆژی یەکەمەوە دووپاتمکردەوە، پێویستیمان بە گریلیشە، چونکە یاریزانێکی تایبەتە، بەڵام هەمووی پەیوەستە بە خۆییەوە. هیوادارم لەو سێ مانگەی ماوە، بتوانێت شتێکی باش بکات.

ئەمشەو مان سیتی لە جامی FA رووبەڕووی لوتن تاون دەبێتەوە و هەفتەی داهاتوو یاری دێربی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button