ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئۆسكار بۆب گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گرێبەستی یاریزانی لاوی یانەكەی ئۆسكار بۆبی نەرویجی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

گرێبەستەكەی پێشووی ئۆسكار بۆب لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچوو.

هەژماری فەرمی مانچێستەر سیتی لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند: لەگەڵ یاریزان ئۆسكار بۆب گەیشتووینەتە رێككەوتن و یاریزانەكە تا ساڵی 2029 گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەمان نوێ كردەوە.

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئۆسكار بۆب گوتی:

سڵاو هاندەرانی مانچێستەر سیتی، زۆر دڵخۆشم كە گرێبەستەكەم نوێ كردەوە، ناتوانم چاوەڕێ بكەم لێرە بەردەوام بم.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ئۆسكار بۆب بەشداری لە هەشت یاریدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button