ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

زانیاری نوێ دەربارەی داهاتووی ڤیكتۆر ئۆسیمین

دوو یانەی ئینگلیزی دەیانەوێت بیگوازنەوە..

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان زانیاری نوێیان سەبارەت بە داهاتووی ڤیكتۆر ئۆسیمینی نایجیری و هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس سەرۆكی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی رایگەیاند كە لە كۆتایی وەرزدا هێرشبەری یانەكەی ڤیكتۆر ئۆسیمین ریزەكانی یانەكەیان جێدەهێڵێت.

سەرۆكی ناپۆلی یانەی داهاتووی ئۆسیمین دیاری دەكات

رۆژنامەنووس بن جاكۆبس ئاشكرایكرد، خواستی یەكەمی ئۆسیمین لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندیكردنیەتی بە خولی ئینگلیزیەوە و ناپۆلیش لاری لە رۆیشتنی نیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەریەك لە یانەكانی ئارسیناڵ و چێڵسی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا گرنگی بە گواستنەوەی هێرشبەرەكەی ناپۆلی دەدەن.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ئۆسیمین 130 ملیۆن یۆرۆیە.

لە كۆتاییشدا هاتووە، پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیش هێرشبەرە نایجێریەكەی دەوێت، بەڵام خواستی یەكەمی یاریزانەكە پرێمەرلیگە.

ئۆسیمین لەم وەرزەی سێریا ئەی لە 20 یاری بەشداری كردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button