ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی کاسێمیرۆ دیاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد رۆس بارکلی دەکات بە شوێنگرەوەی کارلۆس کاسێمیرۆ.

ماڵپەڕی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، سێر جیم راتکلیفی خاوەنی نوێی مانچێستەر یونایتد بە هاندەرێکی سەرسەختی رۆس بارکڵییە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.

بارکڵی لە هاوینی 2022 پەیوەندی بە نیسی فەڕەنسی کرد و بۆ وەرزێک یاری بۆ ئەو یانەیە کرد، کە لەلایەن راتکلیف خاوەندارێتی دەکرا.

رۆس لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد جارێکی دیکە گەڕایەوە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە لوتن تاون کرد.

لەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات، لەکۆی 23 یاری 3 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە، پێشبینی دەکرێت گارێس ساوسگەیت بانگهێشتی یۆرۆی 2024ی بکات.

داهاتووی کاسێمیرۆی بەرازیلی بە ناروونی ماوەتەوە، پێشبینی دەکرێت هاوینی داهاتوو ریزەکانی شەیتانە سوورەکان جێبهێڵێت. بارکلیش ئامانجی تێپەکەی تێن هاخە و دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی ئەستێرە بەرازیلییەکە.

کاسێمیرۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد

گرێبەستەکە بۆ مانچێستەر ئاسان دەبێت، دەتوانن بە نرخێکی کەم، ناوەڕاستکارە تەمەن 30 ساڵانییەکە بەدەستبهێنن.

بارکلی لە رابردوو لە پرێمەرلیگ یاری بۆ یانەکانی، ئێڤەرن، چێڵسی، لیدز یونایتد و ئاستۆن ڤێلاش کردووە، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕاشی لەگەڵ بلوز بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button