یاریگا –
رۆژنامه‌نووسێك هه‌ڵوێستی كۆنتی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی باریرن میونشن ئاشكرا ده‌كات.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بایرن جیابوونەوەی لەگه‌ڵ تۆماس توخێلی راهێنەری یانه‌كه‌ی لە کۆتایی وەرز راگەیاند و چه‌ند ناوێك وەک به‌ربژێر بۆ ئه‌م پۆسته ئاشكرا كران، لەوانە کۆنتی و خابی ئەلۆنسۆ، یۆرگن كلۆپ.
رۆژنامەنووس ماتیۆ مۆریتۆ، شارەزا له گواستنەوەی یاریزانان لە ماڵپەڕی فۆتبۆڵ ئیتاڵیا، ده‌ڵێت: كاری له پێشینه‌ی کۆنتی مانەوەیە لە ئیتاڵیا، لەوێ دەیەوێت مەشق و راهێنان بە یەکێک لە یانەکانی کالچیۆ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمان کاتدا رەتیناکاتەوە سەرکردایەتی پڕۆژەیەکی گەورە لە دەرەوەی ئیتاڵیا بكات، بەڵام پێشینه‌ی ئیتاڵیایە.
چەند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن، بۆ سەرکردایەتیکردنی بایرن میونشن رەنگە ئەلۆنسۆ هەڵبژاردەی پەسەندکراو كارگێری یانه‌كه بێت ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاسته‌ی لەگەڵ لیڤەرکوزن لە بۆندسلیگادا پێشكه‌شی ده‌كات.