ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەرانی پرێمەرلیگ پڕۆژەیاسایەک پێشنیاز دەکەن

یاریگا –

لە هەوڵێکی نوێدا راهێنەرانی پریمەرلیگ سەرقاڵی پێشکەشکردنی یاسایەکی نوێن کە پۆستەکەیان پارێزراو بکات لە دوورخستنەوەی پێشوەختە لەلایەن یانەکانیانەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، ڕاهێنەرانی ئەو خولە داوا دەکەن هاوشێوەی یاریزانان، ئەوانیش تەنها لە بازاڕەکانی گواستنەوەی زستانە و هاوینە گواستنەوە و دوورخستنەوەیان لەگەڵ بکرێت نەک بەو شێوەیەی ئێستا کە یانەکان دەیکەن و هەر کەی بیانەوێت سەرپشکن لە بڕیاردان لە چارەنووسیان.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە پێشنیازەکە لەگەڵ دەستەی راهێنەرانی خولەکە باس کراوە.

لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە کە هەر بە ئەزموونترین راهێنەرەکان ئەوەیان لەگەڵ ئەو دەستەیە تاوتوێ کردووە تا هەوڵیان بۆ بادت کاتێک دیاری بکرێت بۆ هەر نیازێک یانەکانیان بیانەوێت دووریان بخاتەوە. ئەوەشیان خستووەتە روو کە ناوەڕاستی وەرز زۆر زووە بۆ دوورخستنەوە و، لە داوای پارێزبەندیەکەیاندا باس لەوە دەکەن هاوین یاخود هیچ نەبێت مانگی یەنایەر یانەکان بیر لە گۆڕینیان بکەنەوە.

رۆژنامەکە لە زاری یەکێک لە راهێنەرەکانەوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە، داوای کردووە “هەمان مامەڵەی یاریزانان لەگەڵماندا بکرێت”.

نەک هەر پریمەرلیگ، یاسایکەی پارێزبەند بۆ پاراستنی پێگەی ڕاههێنەران لە هیچ خولێکی گەورەی جیهان بوونی نییە و یانەکان بڕیاری کۆتاییان لە دەستە بۆ دوورخستنەوەیان لە هەر کاتێک هەست بکەن کاتی گۆڕان هاتووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button