کوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | محەمەد عیزەت بە ئەستێرەی گەڕی بیست و یەکەمی خولی نایابی کوردستان هەڵبژێردرا

یاریگا –

محەمەد عیزەت ناوەڕاستکاری شێروانە بە ئەستێرەی گەڕی بیست و یەکەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەر گەڕێک تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی گەڕەکە دەستنیشان دەکات.

محەمەد عیزەت ناوەڕاستکاری شێروانە لە گەڕی بیست و یەکەم لە یاریی بەرامبەر دەربەندیخان لە دێربی گەرمیان ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و رۆڵێکی گەورەی لە سەرکەوتنە گەورەکەی شێروانە هەبوو، حەمە عیزەت لە یارییەکە دوو ئەسیستی کرد و بووە هۆی ئەوەی بە چوار گۆڵی خاوێن لە دەربەندیخان ببەنەوە.

محەمەد عیزەت لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان چوار ئەسیستی کردووە و هاوشانی یانەکەی نزیکن مێژوو بنووسنەوە و بۆیەکەمجار نازناوی خولەکە بگەڕێننەوە گەرمیان، کە بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ پێشەنگی خولەکەیان گرتووە و پێنج خاڵ لە پێشمەرگەی هەولێر دوورن.

 

محەمەد عیزەت، ئەستێرەی گەڕی بیست و یەکەمی خولی نایابی کوردستان
محەمەد عیزەت، ئەستێرەی گەڕی بیست و یەکەمی خولی نایابی کوردستان

محەمەد عیزەت لە دوای عوسمان کەریم دەبێتە دووەم یاریزانی شێروانە لەم وەرزە بە ئەستێرەی یاریگا دەستنیشان بکرێت، کە عوسمان کەریم لە گەڕێ نۆزدەم بە باشترین یاریزانی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا.

لە گەری بیست و یەکەمی خولی نایابی کوردستان لەکۆی هەشت یاری 21 گۆڵ تۆمارکران و سێ کارتی سوور بە ڕووی یاریزانان بەرزکرانەوە، بردنەوەکەی شێروانە لە دێربی گەرمیان گەورەترین بردنەوەی ئەم گەڕە بوو، بە چوار گۆڵی خاوێن لە شێروانەی بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button