عێراقکوردستانگرنگترین

لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەشت یاریزانی کورد بە پیاوی یارییەکان دەستنیشانکراون

Yariga App

یاریگا –

لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەشت یاریزانی کورد بە پیاوی یارییەکانی خولەکە دەستنیشانکراون، محەمەد سەعید تاکە یاریزانی کوردە لەم وەرزە دوو جار بە باشترین یاریزانی یارییەکان دەستنیشانکراوە.

لە هەر یارییەکی خولی ئەستیڕەکانی عێراق لەم وەرزە لەلایەن هەماهەنگیکاری راگەیاندنی یارییەکانەوە باشترین یاریزانی یارییەکان دەستنیشان دەکرێت، لەکۆی ئەو 16 گەڕەی تا ئێستا بەڕێوەچوون، هەشت یاریزانی کورد بە باشترین یاریزانی یارییەکان دەستنیشانکراون، سێ یاریزانی کورد لە یانەی دهۆکەوە بە پیاوی یارییەکان دەستنیشانکراون کە دوایینیان محەمەد سەعید بوو لە یاریی ئەم گەڕەی یانەکەی بەرامبەر کەربەلا بە باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا.

ئەو یاریزانە کوردانەی بە باشترین یاریزانی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دیاریکراون

  • دڵۆڤان مەهدی، گۆڵپارێزی تەڵەبە (تەڵەبە 1-0 هەولێر)، گەڕی شەشەم.
  • ئاکام هاشم، بەرگریکاری هەولێر  (هەولێر 1-0 نەفتی وەسەت)، گەڕی حەفتەم.
  • ئیبراهیم غازی، هێرشبەری حدوود (حدوود 3-3 قاسم)، گەڕی هەشتەم.
  • شێرکۆ کەریم، هێرشبەری هەولێر (مینا 0-3 هەولێر)، گەڕی نۆیەم.
  • بەیار ئەبوبەکر، بەرگریکاری دهۆک (قوە جەوییە 1-0 دهۆک)، گەڕی دەیەم.
  • ئەحمەد سەبری، ناوەڕاستکاری نەفت (نەفت 0-0 زاخۆ)، گەڕی دەیەم.
  • هیران ئازاد، ناوەڕاستکاری دهۆک (دهۆک 2-0 ئەمانەی بەغدا)، گەڕی دوازدەم.
  • محەمەد سەعید، بەرگریکاری دهۆک (دهۆک 1-0 قاسم)، گەڕی سێزدەم.
  • محەمەد سەعید، بەرگریکاری دهۆک (دهۆک 2-1 کەربەلا)، گەڕی شازدەم.
یاریی داهاتووی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەکرێت و نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە دوادەکەوێت
یاریی داهاتووی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەکرێت و نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە دوادەکەوێت

بابەتی زیاتر

Back to top button