عێراقکوردستانگرنگترین

نۆژەنکردنەوەی یاریگای فرانسوا هەریری دوا دەکەوێت و یاریی داهاتووی هەولێر لە یاریگای خۆی دەبێت

Yariga App

یاریگا –

نۆژەنکردنەوەی یاریگای فرانسوا هەریری دوا دەکەوێت و یاریی داهاتووی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆی دەبێت.

گەرچی وابڕیاربوو هەولێر یارییەکانی داهاتووی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ یاریگایەکی دیکە بگوازێتەوە و هەفتەی رابردوو دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگای فرانسوا هەریری بکرێت، بەڵام هێشتا رەزامەندیی لەسەر هیچ بەڵێندەرێک نەدراوە تاوەکو دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە بکات، بۆیە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە دوا دەکەوێت و پەلە لە تێکدانی چیمەنی یاریگاکە ناکرێت.

یاریی داهاتووی هەولێر لە گەڕی حەڤدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە هێشتا وادەی یارییەکە دەستنیشان نەکراوە، لە یاریگای فڕانسوا هەریری بەڕێوە دەچێت کە یانەکەی قەڵاومنارە لە یاریگای خۆی میوانداریی ئەمانەی بەغدا دەکات.

پێشتر لە ساڵیادی شەهیدکرانی فڕانسۆ هەریری، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی یاریگاکەی کرد و بڕیاریدا چیمەن و تراکی یاریگاکە بگۆڕدرێت، کە بەگوێرەی پێشبینییەکان پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە نزیکەی دوو مانگی پێویستە و 300 هەزار دۆلاری تێدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button