
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد دوو یاری دۆستانە بەرامبەر لیڤەرپوول و ئاڕسیناڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.
لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگدا، مانچێستەر یونایتد لە ئەمریکا بەرامبەر رێدز و گەنەرز لە یاریگای سۆفای لە لۆس ئانجلێس یاری دەکات.
لە 27ی یۆلیۆ/تەموزی داهاتوو لە سۆفای ستادیۆم بەرامبەر ئارسیناڵ یاری دەکات و دواتر لە سێی ئاب/ئۆگەست لە یاریگای ویڵیامس بڕایس لە کارۆلینای باشوور بەرامبەر لیڤەرپوول یاری دەکات.
We will return to the USA this summer for a pre-season tour, facing off against Arsenal and Manchester United 🙌
— Liverpool FC (@LFC) February 23, 2024
ساڵی رابردوو، مان یونایتد چوار یاری دۆستانەی لە ئەمریکا کرد و لە کۆی گشتیدا 235 هەزار هاندەر ئامادەی هەر چوار یارییەکە بوون.