ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

ئاڵۆنسۆ و بایەر لیڤەركوزن بەردەوامن لە نووسینەوەی مێژوو

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی لەگەڵ یانەكەی بەردەوامن لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەیان و نووسینەوەی مێژوو بۆ یانەكەیان.

شەوی رابردوو بایەر لیڤەركوزن لە یاریگای بای ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری ماینزی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 23ی بۆندسلیگا.

گۆڵەكانی بایەر لیڤەركوزن لە لایەن گرانیت شاكا لە خولەكی 3 و رۆبێرت ئاندریخ لە خولەكی 68 تۆمار كران.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی سكواكا تایبەت بە ژمارە و ئامارەكان، بایەر لیڤەركوزن ریكۆردی دوور و درێژترین ژمارەی یاری كە تووشی دۆڕان نەهاتووە لە مێژووی ئەڵمانیا بە ناوی خۆی كرد.

تیمەكەی كوڕانی چابی ئاڵۆنسۆ 33 یارییە لەسەر یەك لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تووشی شكست نەهاتوون.

بایەر لیڤەركوزن بە راهێنەرایەتیكردنی چابی ئاڵۆنسۆ نزیكن لەوەی بۆ یەكەمجار لە مێژوویاندا ببنە پاڵەوەوانی بۆندسلیگا.

لیڤەركوزن بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگا دێت و بە جیاوازی 11 خاڵ لە پێش بایرن میونشنی دووەمەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button