
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر خێتافی.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویك میوانداری خێتافی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26ی لالیگای ئیسپانیا.
Preparats per al #BarçaGetafe ⚔️ pic.twitter.com/BFXe6pEC0t
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) February 24, 2024
بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی هەریەك لە فێران تۆرێس ، بالدێ ، گاڤی و ماركۆس ئالۆنسۆ بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: شتیگن
هێڵی بەرگری: كۆندێ، كوبارسی ، ئینیگۆ مارتینێز، كانسێلۆ
هێڵی ناوەند: كریستێنسن، دی یۆنگ، گوندۆگان
هێڵی هێرشبردن: رافینیا ، لیڤاندۆڤسكی ،پێدری
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و خێتافیش بە 34 خاڵ لە ریزبەندی دەیەم دێت.