ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

Yariga App

یاریگا –

خۆسێلی ئیسپانی بەهۆی پێکان نزیکەی مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت.

رۆژنامەنووسی ئاتڵێتیک، ماریۆ کۆرتیگانا بڵاویکردووەتەوە، خۆسێلۆ تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی کۆرتیگانا، پێکانەکەی هێرشبەرەکەی ریال مەدرید لە پاژنەی پێی راستەیدایە، بەو هۆیە لە چەند یارییەکی گرنگی یانەکەی بێبەش دەبێت.

بەمشێوەیە لەدوای کۆرتوا، میلیتاو، ئەلابا، کارڤاخال، کاماڤینگاو بێڵینگهام، خۆسێلۆ دەبێت بە حەوتەم یاریزانی یانەکە بەشداری یارییەکەی سێڤییا ناکات.

هاوکات ئانتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانی بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەکەی کردووە، پێشبینی دەکرێت بتوانێت بەرامبەر سێڤییا یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button