هەنگاوەکانی خولی پلە یەکی کوردستان بەرەو کۆتایی دەچێت

ئەمڕۆ هەینی 23\2\2024 گەڕی سێزدەمی خولی پلە یەکی کوردستان بەڕێوە دەچێت و ڕەنگە ناسنامەی یانە سەرکەووتوەکان بۆ ڕیزی نایاب ئاشکرا بکرێت.
یانەی ڕزگاری لە ئەرکێکی قوڕسدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی چەمچەماڵ، یاریەکە گرینگی تایبەتی هەیە بۆ هەر دوو یانە و چەمچەماڵ بە 9 خاڵ لە پلەی سێزدەم دێت و دەیەوێت خۆی دەرباز بکات لە دابەزین، بە پێچەوانەوە یانەی ڕزگاری کە بە 31 خاڵ سەرووی ڕیزبەندیەکەی گرتووە نایەوێ لەم یاریە خاڵ لە دەستبدات و ڕەنگە بە سەرکەوتن لەم یاریە ڕاستەوخۆ سەرکەوێت بۆ ڕیزی نایاب لە ئەگەری بەرامبەر بوون یان شکستی یانەی کۆیە، یانەی بازیان لە نێو خاکی خۆی ڕووبەڕووی یانەی ڕواندز دەبێتەوە، یاریەکە یاری خۆ ڕزگار کردنە لە دابەزین بۆ خولی پلە دووی کوردستان، بازیان بە 9 خاڵ لە پلەی چواردەمە و یانەی ڕواندزیش بە 11 خاڵ لە پلەی دوازدەم دێت.
لە شاری هەولێر یانەی پیشەسازی خاوەن پلەی دووەم بە 30 خاڵ میوانداری یانەی خانەقینی دواهەمینی ڕیزبەندی دەکات کە تەنیا 6 خاڵیان هەیە، بۆیە خانەقین دوایین هەوڵی خۆی تاقی دەکاتەوە بۆ مانەوە لە ڕیزی پلە یەکی کوردستان، سەرکەوتنی یانەی پیشەسازیش لەم یاریە بە ئەگەرێکی زۆر دەیخاتە ڕیزی نایابی کوردستان لە وەرزی داهاتوو.
ڕووداوە گرینگەکان و چاوەکان لە سەر یاری نێوان سێمێل و کۆیە دەبن، سێمێل 23 خاڵی هەیە لە پلەی چوارەمە و یانەی کۆیەش بە 26 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دێت، لە ئەگەری سەرکەوتنی یانەی کۆیە لەم یاریە ئەوا سەرکەوتنی یانەی ڕزگاری و یانەی پیشەسازی بۆ ڕیزی نایاب دوا دەخرێت بۆ دوو هەفتەی داهاتوو، بەڵام ئەگەر یانەی کۆیە تووشی شکست یاخود بەرامبەر بوون بێت و لە ئەگەری سەرکەوتنی هەر دوو یانەی ڕزگاری و یانەی پیشەسازی لە یارییەکانی خۆیان ئەوا ڕاستەوخۆ هەر دوو یانە سەردەکەون بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان بۆ وەرزی 2024\2025،
خشتەی سەرجەم یاریەکانی گەڕی سێزدە و ڕیزبەندی یانەکان کەوا سەڕجەم یارییەکانی لە یەک کاتدا دەکرێت