
یاریگا –
لە گه‌ڕی دووەمی جامی رۆژئاوای ئاسیا هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراق به‌رامبه‌ر نیپال یاریی ده‌كات و شه‌ش یاریزانی كورد له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كین يارييه‌كه‌ش كاتژمێر 05:00 له جه‌دده ئه‌نجام ده‌دێت.
له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌ریه‌كه له یاریزانان (به‌هره دارا – سۆز كازم – سۆلین عبدالله – سیپه‌ل شكور – شۆخان نوره‌دین – دێرین مه‌حمود) بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراقن.
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراق لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی نیپال و سووریا و فه‌ڵه‌ستین یاریی دەکات، له یاریی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی (3-0) به خانمانی فه‌له‌ستین دۆران.
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراق لەکۆی 23 یاریزانی هەڵبژاردەکە 13 یاریزانیان کوردن و بەرهەمی خولەکانی کوردستانن.