ئیسپانیا

ئەجێندای کارەکانی سۆنگ لە بارسێلۆنا

لە دوای ئەوەی بە فەرمی یاریزانی نێونەتەوەیی کامیڕۆنی ئالێکس سۆنگ پەیوەندی بە ڕیزەکانی بارسێلۆناـەوە کرد و بووە دووەم گرێبەستی تیتۆ ڤیلانۆڤا لەم هاوینەدا ئەوا بارسێلۆنا ئەجێندای کارەکانی سۆنگ ـی دیاری کرد و لێرەش بۆ ئێوەی بڵاو دەکەینەوە.

سۆنگ لە دوای ئەوەی ئەمشەو سەفەری بارسێلۆنا دەکات بۆ ڕێککەوتن لەسەر مەرجە کەسییەکان ئەوا لە ٢٠ ـی مانگ بە فەرمی دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیە.

کاتژمێر ٩:٣٠ : وەرگرتنی وێنە لە بەردەم ئۆفیسەکانی یانە.

کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشخانەی بارسێلۆنای گەورە.
دواتر ڕاستەوخۆ  ئەنجامدانی هەندێ پشکنینی پزیشکی تر لە شاری وەرزشی خوان گامبێر.

کاتژمێر ٥:٠٠ ـی ئێوارە واژوو کردنی گرێبەستەکە لە ئۆفیسەکانی یانە
دواتر ڕاستەوخۆ وەرگرتنی چەند وێنەیەک لە بەردەم ئۆفیسەکانی یانە لەگەڵ سەرۆکی یانە ساندرۆ ڕۆسێل

کاتژمێر ٩:٠٠ ئامادە بوون گشت یاریزانەکان لە کامپ نو و پێشکەش کردنی بە میدیاییەکان

ڕۆژی ٢١ـی مانگ وە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ـی نیوەڕۆ ئەنجامدانی پرێس کۆنفڕانس لەگەڵ ڕاهێنەر ڤیلانۆڤا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close