ئیتاڵیائینگلتەرا

بۆڵۆنیا ڕەتی کردەوە دەست بەرداری گاستۆن ڕامیرێز بوبێت

یانەی بۆڵۆنیا ئاشکرای کرد کەوا تا ئێستا دەست بەرداری ئەستێرە گاستۆن ڕامیرێز نەبووە هەرچەندە یانەی ساوثهامپتۆن ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کردووە.

ڕامیرێز زۆر نێزیک بوو لە پەیوەندی کردن بە یانەی تازە سەرکەوتوو بۆ پریمیێرلیگ و تەنها چەند زانیارییەکی بچووک ما بوو بۆ تەواو کردنی گواستنەوەکە.

هەرچۆنێک بێت سەرۆکی بۆڵۆنیا ئالبانۆ گوارالدی جەختی کردەوە کەوا بە هیچ شێوەیەک ئامادە نیە بە کەمتر لە ٢٠ ملیۆن دەست بەرداری گاستۆن ببێت،لە لێدوانێکیدا ووتی :

بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆزە زیاتر لەوەی بیری لێ دەکاتەوە،ئۆفەرەکەمان پێگەیشت و ئێمە پێی ڕازی نەبووین وە بەڕێوەبەری کارەکانی گەیشتۆتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەو یانەیە بەڵام ئێمە ڕازی نین تا ئێستا هەربۆیە مەوقیفی ئێمە ئاشکرایە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close