ئیسپانیا

ناوی ماڕتینێز و لۆرێنتی لە پێکهاتەی بیلباوـدا نیە

ناوی هەردوو یاریزان خاڤی ماڕتینێز و فێرناندۆ لۆرێنتی لە ناو پێکهاتەی ئاتلێتیک بیلباوـدا نیە بۆ یاری سبەی شەو بەرامبەر یانەی ڕیال بێتیس لە یەکەم یاری خوولی لالیگای ئیسپانی.

ماڕتینێز پەیوەندی بە یانەی بایێرن میونشن ـەوە کرد بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆڕۆ کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی،کەچی لۆرێنتی بەم دواییە ناوی بە توندی بە یانەی یۆڤانتۆس ـەوە بەسترایەوە وە پێشبینی دەرچوونی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو.

ماڕتینێزـی تەمەن ٢٣ بەهاری کە زیاتر لە ٢٠٠ یاری بۆ بیلباو ئەنجام داوە زۆر نێزیکە لە میونشن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close