یاریگا –
ئێمباپێ لە سەروبەندی یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، ئەمڕۆ لە شاری بارسێلۆنا بینرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە شاری بارسێلۆنا بوو، لە فڕۆکەخانەی ئەلبرات پێش ئەوەی بگەڕێتەوە فەرەنسا واژۆی لەسەر درێسی هاندەران دەکرد، لەکاتێکدا هێرشبەرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن، هاوینی داهاتوو درێسی لۆس بلانکۆس دەپۆشێت.
🇫🇷 Kylian Mbappé firmando autógrafos a su marcha de Barcelona
📻 #PartidazoCOPE pic.twitter.com/WS80lIsrRM
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) February 21, 2024
ئێمباپێ بۆ پشوو وەرگرتن سەردانی بارسێلۆنای کردبوو کە شارێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێشە و لە فەرەنسا نزیکە، هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان بەهۆی نەبوونی راهێنان و یارییەکانی یانەکەی، گەشتێکی کورتی بۆ بارسێلۆنا کردبوو، ئەمڕۆ گەڕایەوە پاریس.
لەبەر ئەوەی لە ناوەڕاستی هەفتە پاریس سانجێرمان هیچ یارییەکی نەبوو، یاریزانانی یانەکە پشوویان وەرگرتبوو، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شازادەکانی پاریس لە خولی فەرەنسی رووبەڕووی رێن دەبنەوە.
رۆژی شەممەی رابردوو ئێمباپێ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر نانت لەسەر کورسی یەدەک بوو، لە نیوەی دووەم بەشداریی یارییەکەی کرد و بە لێدانی سزا گۆڵێکی کرد.