ئیسپانیاکوردستان

ریال مەدرید لە ئێستاوە زەمینەسازی بۆ بەیەکەوە یاریکردنی ئێمباپێ و بێڵینگهام دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە ئێستاوە ئامادەکاری و زەمینەسازی بۆ بەیەکەوە یاریکردنی بێڵینگهام و ئێمباپێ دەکات و دەیەوێت رێگا نەدات بەخیلی لە نێوانیان دروست بێت.

رامۆن ئالڤارێز دێ مۆن، یوتیوبەری بەناوبانگی ئیسپانی کە نزیکە لە یانەی ریال مەدرید ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بڕیاریداوە پێداچوونەوە بە مووچەی جود بێڵینگهام بکات، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو دوای گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ رێگا نەدات هەستیاری و بەخیلی لە نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە دروست بێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، کیلیان ئێمباپێ بە مووچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید دەکات، لەکاتێکدا بێڵینگهام بە 21 ملیۆن یۆرۆ خاوەنی زۆرترین مووچەیە لەسەر ئاستی یاریزانانی یانەکە.

ریال مەدرید بەنیازە جگە لە مووچەکەی بێڵینگهام، پێداچوونەوە بە مووچەی چەند یاریزانێکی دیکەش بکات بۆ ئەوەی بتوانێت باڵانس لە نێوان یاریزانەکانی دروست بکات.

بێڵینگهام (20 ساڵ) لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 29 یاری 20 گۆڵ و 8 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button