ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی | تۆخێل کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی بایرن میونشن دەهێنێت

یاریگا –

بایرن میونشن و تۆماس تۆخێل بەفەرمی گەیشتنە رێککەوتن، کۆتایی ئەم وەرزە راهێنەرە ئەڵمانییەکە و یانە باڤارییەکە لەیەکتری جیا ببنەوە.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەفەرمی رایگەیاندووە، لەگەڵ تۆماس تۆخێل راهێنەری یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن کۆتایی ئەم وەرزە لەیەکتری جیا ببنەوە، لەکاتێکدا تۆخێل تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە هەیە، بەڵام ساڵێک زووتر بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەی نێوانیان کۆتایی پێ دەهێنن.

تۆماس تۆخێل لە لێدوانێکی فەرمی بۆ ماڵپەڕی یانەکەی دەڵێت :’ئێمە گەیشتووینەتە رێککەوتن لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی بە کاری بەیەکەوەییمان بهێنین، راستە کۆتایی ئەم وەرزە من یانەکە بەجێدەهێڵم، بەڵام تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە هەرچی لە توانامدا لەپێناوی یانەکە دەیکەم بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنین’.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی، چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری ئێستای بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی نزیکترین بژاردەیە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشن بگرێتە ئەستۆ.

بایرن میونشن لە دوایین سێ یاری تووشی شکست بووە، بەرامبەر بایر لیڤەرکوزن و بۆخوم لە بۆندزلیگا، بەرامبەر لازیۆ لە چامپیۆنزلیگ تووشی دۆڕان بوو، یانە باڤارییەکە لە جامی ئەڵمانیا کراوەتە دەرەوە و لە بۆندزلیگاش هەشت خاڵ لەدواوەی بایر لیڤەرکوزنی پێشەنگ دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button