ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

رێبین سولاقا بەفەرمی پەیوەندی بە یانەکەی جیسێ لینگاردەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

رێبین سولاقا یاریزانی کوردستانی هەڵبژاردەی عێراق بەفەرمی پەیوەندی بە یانەکەی جیسێ لینگارد کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سیۆلی کۆری واژۆ کرد.

یانەی سیۆلی کۆری بەفەرمی گواستنەوەی رێبین سولاقا بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراقی راگەیاند، کە ئەو بەرگریکارە کوردستانییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی برۆماپۆکارنای سوێدی کۆتایی هاتبوو، بێ یانە بوو.

سولاقا (31 ساڵان) دوێنێ گەیشتە شاری سیۆل و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆ کرد، کە ئەو یانە کۆرییە جیسێ لینگارد ئەستیرەی پێشووی مانچێستەر یونایتدیشی بردووەتە ریزەکانی و لەو یانەیە یاریی دەکات.

May be an image of 1 person, playing football, playing American football and text

May be an image of 1 person, playing football, playing American football and text

رێبین سولاقا کە لە پێکهاتەی کلدانە و بە رەسەن خەڵکی شارۆچکەی عەنکاوەیە لە هەولێر، دەبێتە دووەم دیارترین گرێبەستی یانەی سیۆل بۆ وەرزی نوێی خولی پلەیەکی کۆریای باشوور، کە سەرەتای مانگی داهاتوو وەرزی نوێی خولەکە دەستپێدەکات.

خولی پلەیەکی کۆریای باشوور بە بەشداریی 12 یانە بەڕێوە دەچێت کە ساڵی رابردوو یانە نوێیەکەی رێبین سولاقا پلەی حەفتەمی لە خولەکە بەدەستهێنابوو.

Back to top button