عێراقکوردستانگرنگترین

هەولێرییەکان هاتریکیان لەبیر چووبووەوە؛ دوای نزیکەی 10 ساڵ بۆیەکەمجار یاریزانێکی هەولێر هاتریکی کرد

Yariga App

یاریگا –

هەولێرییەکان هاتریکیان لەبیر چووبووەوە، دوای نزیکەی 10 ساڵ بۆیەکەمجار یاریزانێکی هەولێر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان هاتریکی کرد، محەمەد قاسم یاریزانە نوێیەکەی یانەکەی قەڵاومنارە کۆتایی بەم ریکۆردە رەشە هێنا.

لە بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگادا، دەرکەوت پێش هاتریکەکەی محەمەد قاسم کە لە گەڕی پازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر کەربەلا تۆماریکرد، نزیکەی 10 ساڵ بوو هیچ یاریزانێکی زەردپۆشەکان هاتریکی نەکردبوو، محەمەد قاسم دوای سێ هەزار و 623 رۆژ بووە یەکەم یاریزانی هەولێر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە یارییەکدا هاتریک بکات.

هاوار مەلا محەمەد پێش هاتریکەکەی محەمەد قاسم دوایین یاریزانی هەولێر بوو هاتریکی کردبێت، هاوار رۆژی 12ـی مارس/ئاداری 2014 لە یارییەکی جامی یەکێتیی ئاسیا بەرامبەر ئالی ئۆشی قیرغزستانی هاتریکی کردبوو، نۆ ساڵ و 11 مانگ و هه‌شت رۆژ بوو هیچ یاریزانێکی هەولێر هاتریکی نەکردبوو.

محەمەد قاسم لە یارییەکەی کەربەلا لە خولەکەکانی 33 و 38 و 61 هەر سێ گۆڵەکەی کرد و چوارەم یاریزان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق هاتریک بکات.

هه‌ولێر له‌م وه‌رزی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ به‌ 4 بردنه‌وه‌و 5 یه‌كسانبوون و 6 دۆران پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی گرتووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button