ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هانس فلیک لەپێناوی بارسێلۆنا قوربانی دەدات

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیکی ئەڵمانی، ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، قوربانییەکی گەورەی دا لەپێناو بارسێلۆنا ده‌دات.

فلیک بە یەکێک لە به‌ربژێره‌ دیارەکان دادەنرێت بۆ جێگرتنەوەی چاڤی هێرناندێز کە لە کۆتایی ئەم وەرزە بلاوگرانا جێده‌هێلێت.

تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، یانه‌ی بایرن میونش په‌یوه‌ندی به‌ هانس فیلیك كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ شوێنی تۆماس توخێلی راهێنەری یانەی بایرن میونشن بگرێته‌وه‌.

تۆڕه‌كه‌ ‌ئاماژەی بەوەشکردووە، فلیک کە لە ساڵی 2020 نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ بایرن بەدەستهێناوە، یه‌كه‌م به‌ربژێری یانه‌ باڤارییه‌كه‌ بووه‌، به‌ڵام راهێنەری پێشووی ئەڵمانیا بیرۆکەی گەڕانەوە بۆ بایرن له‌ پێناو بارسێڵۆنا رەتکردۆته‌وه‌.

روونیشیکردەوە، فلیک، ده‌یه‌ویت ئەزموونی نوێ تاقی بكاته‌وه‌، ئارەزووی راهێنەرایەتی یانەی بارسێڵۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button