یاریگا –
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌رێوه‌چوونی جامی كۆنیفا ده‌ستپێكردووه، هه‌وڵده‌درێت سیسته‌می ڤار جێبه‌جێ بكرێت.
سیروان نه‌جمه‌دین سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ میوانداریكردنی جامی كۆنیفا ده‌ست پێكردووه، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌باشترین شێوه پاڵهوانهتیهكه به‌رێوه‌ببه‌ین.
گوتیشی، جامی كۆنیفا له هه‌ر چوار یاریگای (هه‌ولێڕ – دهۆك – سلێمانی – زاخۆ) به‌رێوه‌ده‌چێت و حكومه‌تیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابینكردنی بڕی یه‌ك ملیار و نیوێك دینار داوه.
سیروان نه‌جمه‌دین گوتیشی، هه‌وڵده‌ده‌ین سیسته‌می ڤار جێبه‌جێبكرێت چونكه ئه‌و چوار یاریگاییهی دیاریمان كردووه، هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه، به‌ڵام گرفتمان له ناوبژیوانی ڤار هه‌یه چونكه له كوردستان ته‌نها یه‌ك ناوبژیوانمان هه‌یه كار له‌سه‌ر سیسته‌می ڤار بكات.
ناوبراو زیاتر گوتی، له 20 بۆ 25 مانگی چوار خولی نایابی كوردستان كۆتایی دێت و راسته‌وخۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كۆدهكرێتهوهو ده‌ست به مه‌شق و راهێنان ده‌كرێت، هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ش بۆ هه‌ڵبژارده‌كه رێكبخه‌ین.
له‌باره‌ی دیاریكردنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان گوتی، چوار راهێنه‌ر دیاریكراون، له ماوه‌یه‌كی نزیك یهكلایدهكهینهوه.
له كۆتاییدا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان موڵكی هه‌موو یاریزانێكی كورده ئێمه ته‌نها پشت به یاریزانی خوله‌كانی كوردستان نابه‌ستین، هه‌ندێك یاریزان هه‌یه له تاراوگه‌ن و هه‌ندێكیشان له خولی عێراقی یاریی ده‌كه‌ن، راهێنه‌ریش سه‌رپشك ده‌بێت له دیاریكردنی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان.
بڕیاره جامی كۆنیفا له 25-6 له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌بچێت و 14 هه‌ڵبژارده به‌شدارن و به‌سه‌ر چوار كۆمه‌له دابه‌شكراون.