یاریگا –
لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا بۆ شوێنگرەوەی تۆماس توخێل، یانەی بایەرن میونخ بەهێزترین پاڵێوری خۆی یەکلایی کردووەتەوە لە باری دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەیان.
باڤارییەکان بە دۆخێکی خراپدا گوزەر دەکەن هەڕەشەی ئەوەیان لەسەرە بەبێ نازناو کۆتایی بە وەرزەکە بهێنن لە ژێر ڕاهێنەرایەتیی توخێل. ئەوە پاش ئەوەی هەر زوو ماڵئاواییان کرد لە جامی ئەڵمانیا و، لە بۆندسلیگایش هەشت خاڵ پاش کەوتوون لە لیڤەرکوزنی پێشەنگ و لە چامپیۆنزلیگیش یاری چوونیان ١-٠ بە لازیۆ دۆڕاندووە. کە سەرجەم ئەو زنجیرە نەهامەتیانە چارەنووسی توخێلی خستووەتە ئەمڕۆ نا سبەیەوە.
کەمێک پێش ئێستا فلۆریان پلێتینبێرگی ڕۆژنامەنووس لە سکای سپۆرتس بڵاوی کردەوە کە بایەرن بیریان لە دەستنیشانکردنی سۆڵشایەر کردووەتەوە تا کۆتایی وەرز سەرپەرشتی یانەکەیان بکات ئەگەر هاتوو توخێلیان دوورخستەوە.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: Bayern Munich are considering Ole Gunnar Solskjaer as a potential interim manager until the end of the season if they decide to make a change.
(Source: @Plettigoal) pic.twitter.com/9vGEuOWZk9
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) February 19, 2024