فەرمی: نیوکاسڵ بەڕێوبەرەکەی لەدەستدا لە بەرژەوەندی مان یونایتد
یانەی نیوکاسڵ بەفەرمی رۆیشتنی دان ئاشوۆرزی بەڕێوبەری گشتی یانەکەی راگەیاند.
سێر جەیمس راتکلیف پاش کڕینەوەی 25٪ی پشکەکانی مانچێستەر یونایتد، هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ هێنانی کەسێکی شارەزا بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە. هەرزوو ئەوە راگەیەندرا دان ئاشوۆرزی بەڕێوبەری ئێستای نیوکاسڵ ئامانجی شەیتانە سوورەکانە.
سەرەتا یونایتد لەگەڵ دان گەیشتە رێککەوتن و ئەمڕۆش نیوکاسڵ دانی بەوەدا نا، ناوبراو یانەکەیان جێدەهێڵێت.
لە بەیاننامەکەی مەگپایس داهاتووە
ئێمە نیگەرانین کە دان بڕیاریداوە یانەکەمان جێبهێڵێت ، هەرچەندە خۆشحاڵ بووین بە کارکردن لەگەڵیدا بەڵام کارەکانمان ناوەستێت و گەڕان بەدوای بەڕێوبەرێکی وەرزشیی جێگرەوە راستەوخۆ دەست پێدەکات. سوپاسی دان دەکەین بۆ خزمەتەکانی و هیوای بەختێکی باش بۆ خۆی و خێزانەکەی.
ناوبراو لە 2022 پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کرد پاش ئەوەی یانە دێرینەکەی ئینگلتەرا لەلایەن سعوودییەکانەوە کڕدرایەوە. بەر لەو یانەیەش بەڕێوبەری برایتن هەڤ ئەلبیۆن بوو.