عێراقگرنگترین

ئەو ریکۆردانەی هەولێر لە یارییەکەی کەربەلا تۆماریکردن

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە گەڕی پازدەمی خولی ئەستیرەکانی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی 5-3 لە کەربەلای بردەوە، کوڕانی حەیدەر عەبدولئەمیر بەم بردنەوەیە سێ خاڵیان بەدەستهێنا و گەڕانەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن و چەندین ریکۆردیان تۆمارکرد.

  • هەولێر دوای 68 رۆژ و چوار یاریی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە سەرکەوتن شاد بووەوە، لەوەتەی رۆژی 14ـی دیسەمبەرەوە یانەکەی قەڵاومنارە بردنەوەی بەدەست نەهێنابوو، لەگەڵ نەفتی بەسرە و نەفتی میسان و نەورۆز یەکسان ببوو، بەرامبەر زەوڕاش دۆڕابوو.
  • حەیدەر عەبدولئەمیر راهێنەری نوێی هەولێر لە دووەمین یاریی یەکەمین سەرکەوتنی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی پێشتر لەگەڵ نەورۆز یەکسان ببوون.

  • محەمەد قاسم لە دووەم یاریی بە درێسی هەولێر هاتریکی تۆمارکرد، کە یەکەم یاریزانی هەولێرە لەم وەرزە لە خولی ئەستیرەکانی عێراق هاتریک تۆمار دەکات.
  • لویس ئێدوار هێرشبەری کۆلۆمبی یەکەمین گۆڵی بە درێسی هەولێر کرد، دوای ئەوەی لە خولەکی 74 هاتە ناو یاریگا، حەفت خولەک دوای هاتنە ناوەوەی گۆڵی کرد، کە لەکۆی هەشت یاری یەکەم گۆڵی بوو بە درێسی زەردپۆشەکان تۆماری بکات.
  • هەولێر گەورەترین سەرکەوتنی لە مێژووی رووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر کەربەلا بەدەستهێنا، هەرگیز یانەکەی پایتەخت بەرامبەر کەربەلا لە سێ گۆڵ زیاتری نەکردبوو.
  • ئاکام هاشم بەرگریکاری یانەی هەولێر دووەمجارە لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە کارتی سوور دەکرێتە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button