عێراقکوردستان

شێرکۆ کەریم لە یاریی ئەمڕۆی هەولێر بەرامبەر کەربەلا لەسەر کورسی یەدەک دەبێت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی ئەمڕۆی هەولێر بەرامبەر کەربەلا، شێرکۆ کەریم لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت بەڵام ناوی لە لیستی یاریزانانی یارییەکەدا دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، شێرکۆ کەریم کە بەهۆی پێکانەوە چەند رۆژێک بوو لە راهێنانەکانی یانەی هەولێر دابڕابوو، دوای ئەوەی سەرەلەبەیانی رۆژی شەممە یاریزانانی یانەی هەولێر گەشتی کەربەلایان کرد، دوێنێ شێرکۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەشتی کردووە بۆ ئەوەی لە یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادە بێت.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ یاریگا، شێرکۆ کەریم بۆ یارییەکەی کەربەلا ناوی لە لیستی یاریزانانی یانەی هەولێر دەبێت، بەڵام لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت و لە پێکهاتەی سەرەکی نابێت، چونکە هێشتا بە تەواوەتی بۆ یاریکردن ئامادە نییە.

ئەمڕۆ ئێوارە کەربەلا لە گەڕی پازدەمی خولی ئەستیرەکانی عێراق کاتژمێر 16:30 میوانداریی هەولێر دەکات، لەکاتێکدا یانەکەی قەڵاومنارە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا رۆژی هەینی رابردوو یارییەکەی بەرامبەر کەرخ دواخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button