ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تۆخێل لە بایرن میونشن لە لێواری دوورخستنەوەدایە

یاریگا –

تۆخێل لە بایرن میونشن لە لێواری دوورخستنەوەدایە و دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بۆخوم بە تەواوەتی داهاتووی ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە کەوتووەتە مەترسییەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی بایرن میونشن لە گەڕی بیست و دووەمی بۆندزلیگا 3-2 تووشی دۆڕان بوو، لەنێو دەستەی کارگێڕی یانەی بایرن میونشن گفتوگۆ لەبارەی دوورخستنەوەی تۆماس تۆخێل راهێنەری یانەکە دەکرێت و زۆربەیان لەگەڵ ئەوەدان تۆخێل دووربخەنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ بەرپرسانی بایرن میونشن گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی تۆخێل بکەن، کە دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر بۆخوم دەمەقاڵی لە نێوان یۆشوا کیمیچ و تۆخێل روویدابوو، لەکاتێکدا سێیەم یارییە لەسەریەک بایرن تووشی شکست دەبێت.

بایرن میونشن لە بۆندزلیگا بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و هەشت خاڵ لە بایر لیڤەرکووزنی پێشەنگەوە دوورە، لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ باڤارییەکان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە لازیۆ دۆڕان.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئەڵمانییەکان، بایرن میونشن بەنیازە هانسی فلیک وەکو شوێنگرەوەی تۆخێل بکاتە راهێنەری یانەکە، بۆ ئەوەی لەم دۆخە نالەبارە رزگاریان بکات، لەکاتێکدا بایرن چاوی لەسەر چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری بایر لیڤەرکوزنە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button