ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

تۆنی كروس لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتە ژمارەیەكی نایاب

Yariga App

یاریگا –

تۆنی كروس، ناوەڕاستكاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ یانەكەی گەیشتە ژمارەیەكی نایاب.

شەوی رابردوو رایۆ ڤاییكانۆ لە یاریگای دێ ڤایێكاسی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

لەو یارییەدا تۆنی كروس وەك یاریزانی یەدەك بەشداریكرد و لە خولەكی 70ی یارییەكەدا لە جێگای ئێدوارد كاماڤینگا بەشداری كرد.

بە بەشداریكردنی لەو یارییەدا ئەستێرە ئەڵمانییەكە كۆی یارییەكانی بە درێسی یانە شاهانەكەوە بۆ 450 یاری بەرزكردەوە.

لە دوای یارییەكە ریال مەدرید درێسێكی تایبەتیان پێشكەشی یاریزانەكە كرد، دوای گەیشتنی بەو ژمارە نایابە، كە یەكەم یاریزانی ئەڵمانییە لە مێژوودا 450 یاری بە درێسی ئەو یانەیەوە كردبێت.

كروس لە هاوینی ساڵی 2014 لە ریزەكانی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button