ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

كاردانەوەی تۆخێل دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بۆخوم

Yariga App

یاریگا –

كاردانەوەی تۆماس توخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بۆخوم.

شەوی رابردوو بۆخوم لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 22ی بۆندسلیگا.

لە دوای یارییەكە تۆخێل گوتی:

دۆڕاندنەكەمان بەرامبەر بۆخوم دادپەروەر نەبوو، زۆر لە شتەكان دژمان بوون.

رێژەی گۆڵكردنمان سێ بۆ چوار بوو، پێنج تا شەش هەلی گۆڵكرنمان هەبوو، بەڵام سەركەوتوو نەبووین.

ئێمە بە تەواوی زاڵ بووین بەسەر یارییەكەدا، دواتر بە شێوەیەكی لە ناكاو دواكەوتین لە ئەنجام، ئەگەر پێنج جاری دیكە ئەم یارییە ئەنجام بدەینەوە لە سەرجەمیاندا براوە دەبینەوە، بۆ ئەو دۆڕانەی ئەمڕۆ یاریزانەكانم تاوانبار ناكەم.

لە كۆی 44 یاری لەگەڵ بایرن میونشن تۆماس تۆخێل لە 11 یاریدا تووشی شكست هاتووە.

بایرن بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی بۆندسلیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای بایەر لیڤەركوزنی پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button