گرنگترین

درێژترین ماوەی کارکردنی راهێنەرەکانە چالاکەکان لەگەڵ یەک یانە

Yariga App

لە تۆپی پێی سەردەم دا زیاد لە  هەمووکاتێکی دیکە یانەکان زوو زوو راهێنەرەکانیان دەگۆڕن، بە جۆرێک بە دەگمەن روودەدات یانەیەک بۆ زیاتر لە 2-3 وەرز متمانەی بە راهێنەرەکەی بمێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا  سێ یانە هەن کە زیاتر لە 10 ساڵە  متمانەیان بە راهێنەرەکەیانە و تەواوی پڕۆژەی وەرزشییان رادەستی ئەوان کردووە.

ریزبەندییەکە بۆ ئەو راهێنەرانەی ئێستا چالاکن لە پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا بەم جۆرەیە

1- هایدنهایم – فرانک شمیت

فرانک ماوەی 16 ساڵە راهێنەری هایدنهایمە، کە یەکێکە لە کۆنترین یانەکانی مێژووی بۆندزلیگا و تەمەنی 178 ساڵ.  ناوبراو لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو، ژمارەی پێوانەیی مێژووی ئەڵمانیای شکاند وەکو درێژترین خزمەت لەگەڵ یەک یانە.

سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی هایدنهایم، ئەو یانەیە هەرگیز نەگەیشتبووە بۆندزلیگا تاوەکو وەرزی رابردوو لەسەر دەستی فرانک شمیت بەو خەونە گەیشتن. لەوەش سەرسوڕهێنەتر، هایدنهایم دوای 22 هەفتە لە پلەی 10 یەمی بۆندزلیگایە و لە پێش یانەکانی وۆلڤسبۆرگ،یونیەن بەرلین و ئینتراخت فرانکفۆرتە.

 

Frank Schmidt und der 1. FC Heidenheim: Feelgood-Story im knallharten  Fußball-Business | GMX.AT

 

2- ئەتڵەتیکۆ مەدرید – دیێگۆ سیمۆنی

دیێگۆ سیمۆنی ماوەی 12 ساڵە راهێنەری ئەتڵەتیکۆ مەدریدە. ناوبراو وەک یاریزان خزمەتێکی زۆری ئەتڵەتیکۆی کرد، دواتریش لە 2011دا کاتێک بووە راهێنەریان، توانی ئەو یانەیە بخاتە سەر نەخشەی یانە زلهێزەکانی ئیسپانیا و ئەورووپا. ئەگەر زەبەلاحیی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا نەبووایە ، ئەو یانەیە بە تەواوی کۆنترۆڵی خولی ئیسپانی دەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ناسناوی بۆ بردوونەتەوە لە نێویاندا : دوو لالیگا، دوو خولی ئەورووپا، دوو سوپەری ئەورووپا، یەک جامی شای ئیسپانیا و دوو جاریش گەیشتوونەتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

Diego Simeone will love Atletico Madrid's new away kit - JOE.co.uk

 

3- کریستیان ستریێچ – فرێیبۆرگ

سترێیچ ماوەی 12 ساڵە راهێنەری فرێیبۆرگە و سێهەمی لیستەکەش لە ئەڵمانیایە.   ئەهەرگیز راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکەی نەکردووە. لە  2011دا بووە یاریدەدەری راهێنەری فرێیبۆرگ ، ئەوکاتەی مارکۆس سۆرگ کرایە راهێنەری یانەکە، بەڵام دوای تەنها سێ مانگ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە مارکۆس دوورخرایەوە و کریستیان سترێیچ بەشێوەیەکی کاتی بووە راهێنەر.

کارە باشەکانی ئەو راهێنەرە بووە هۆی ئەوەی گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ بکرێت. بۆ وەرزی دواتر وەرزی (2012 -2013) ، فرێیبۆرگ لە پلەی پێنجەمی بۆندزلیگا کۆتایی بە وەرزەکە هێنا، ئەوەش باشترین پلەی ئەو یانەیە بوو لە ساڵی 1995 ـەوە.

لە وەرزی 2014 – 2015 یانەکە دابەزی بۆ پلە دووی ئەڵمانیا بەڵام متمانەیان بە راهێنەرەکە تازەکردەوە و دوای یەک وەرزی توانی ئەو یانەیە بگەڕێنێتەوە بۆندزلیگا و دوای 22 هەفتەی ئەم وەرزەش لە پلەی هەشتەمی ریزبەندین.

Bundesliga News: SC Freiburg verlängert mit Christian Streich | Fußball News | Sky Sport

 

تەواوی ریزبەندییەکە

یۆرگن کلۆپ – لیڤەرپوول – 8 ساڵ

پیێرۆ گاسپێرینی – ئەتەڵەنتا – 8 ساڵ

پێپ گواردیۆلا – مانچێستەر سیتی – 7 ساڵ

پاسکاڵ گاستێین – کلێرمۆنت – 7 ساڵ

جاگۆبا ئاراستێ – ئۆساسۆنا – 5 ساڵ

تۆماس فرانک – برێنتفۆرد – 5 ساڵ

ئیمانۆل ئەلگواسیل – ریاڵ سۆسیداد – 5 ساڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button