یاریگا –
35 یاریزان بۆ كه‌مپێكی مه‌شقی له به‌سڕه بانگهێشتكراون و شه‌ش یاریزانی كوردیش له لیسته‌كه ناویان هاتووه.
هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق ئامادەکاری بۆ جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان و ئۆڵێمپیادی پاریس دەکات. بۆیە لەسەر داوای رازی شنێشل، راهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵێمپی عێراق، کەمپێکی مەشق و راهێنان لە بەسڕە کرایەوە و 35 یاریزانی بۆ هەڵبژاردەکە بانگهێشتکران.
بڕیارە مانگی داهاتوو کەمپە مەشقەکە لە بەسڕە بکرێتەوە و لە مانگی ئەپریل/نیسانی داهاتوودا، جامی ئاسیای ژێر 23 ساڵان دەستپێدەکات و هەمان پاڵەوانیەتیی وەک پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە ئۆڵێمپیادی پاریس هەژمار دەکرێت.
شنێشل شەش یاریزانی کوردی بانگهێشت کردووە؛ هه‌ڵۆ فایه‌ق (هەولێر)، سیابه‌ند عه‌گید (دهۆک)، یوسف ئه‌مین (ئێنتراخت بڕاونشفیگ – ئەڵمانیا)، بڵند حه‌سه‌ن (گرافشاپ – هۆڵەندا)، ئاڵای فازڵ (گۆتبۆرگ – سوید)، یوسف ئیمام (سوید).
عه‌بدولجه‌بار هاشم، بەڕێوەبەری کارگێڕی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق بە پێگەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق-ی رایگەیاند، ستافی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه بەرنامەیەکی ئامادەکاریی پێشکەش بە کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کردووه، له کەمپه‌كه دوو یاری دۆستانەش دەکرێن.
یاریزانانی بانگهێشتکراو
کامیل سەعدی، حەسەن عەباس، حوسێن حەسەن، جەعفەر شنێشل، محەمەد حەسەن، کەرار سەعد، موجتەبا ساڵح، ئەحمەد مەکنزی، زەید تەحسین، ئادەم رەشید، یوسف ئیمام، کازم رەعد، حوسێن عامر، حەسەن خالد، هه‌ڵۆ فایق، مستەفا سەعدوون، ئاڵای فازڵ، کەرار محەمەد، مونتەزهڕ محەمەد، زیدان ئیقبال، زەید ئیسماعیل، محەمەد هەیسەم، یوسف ئه‌مین، نیهاد محه‌مه‌د ، سیابەند عه‌گید، مونتەزهڕ عه‌بدولئه‌میر، عەلی موسەوی، بڵند ئازاد، مونتهزەڕ ماجید، عەلی جاسم، ئەمین حەماوی، حوسێن عەبدوڵا، ره‌زا فازڵ، عومەر عەبد مجباس، عەلی حه‌مادی.