ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

بۆچی كیلیان ئێمباپێ وەك یاریزانی یەدەک بەشداری كرد؟

لویس ئێنریكێ وەڵام دەداتەوە..

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریكێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی باس لە هۆكاری بەشداری پێنەكردنی كیلیان ئێمباپێ وەك یاریزانی سەرەكی لە یارییەكەیان بەرامبەر نانت دەكات.

شەوی رابردوو نانت لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

گۆڵەكانی پاریس سانجێرمان لەلایەن لوكاس هێرناندێز و كیلیان ئێمباپێ لە خولەكەكانی 60 و 78 تۆمار كران.

لەو یارییەدا كیلیان ئێمباپێ لەسەر كورسی یەدەک بوو، لە خولەكی 62 لە جێگای ماركۆ ئاسێنسیۆ چوویە نێو یاریگا.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لویس ئێنریكێ گوتی:

بەهۆی سیستەمی بە نۆرە بوو، شتێكی زۆر سادەیە و لە هەمان كاتیشدا زۆر ئاڵۆزە، ئێمە تازە یارییەكی چامپیۆنزلیگمان كردووە.

بە لەبەرچاووگرتنی ئەو وزەیەی كیلیان ئێمباپێ لە یاری رابردوودا بەكاریهێنا، پێموایە گرنگ بوو كاتێكی یاریكردن بدرێت بەو یاریزانانەی بەشدارییان لە یارییەكەی بەرامبەر ریال سۆسێداد نەكرد.

ئامانجمان هەیە، دەبێت بتوانین لە هەموو پاڵەوانیەتیەكاندا تا كۆتایی بجەنگین، بۆ ئەوەی پاڵەوانیەتیەكان بەدەستبهێنین پێوویستمان بە سەرجەم یاریزانەكانە.

زۆر بە باشی لەگەڵ كیلیان ئێمباپێ رێككەتووین و هیچ كێشەیەكمان نییە.

لەم وەرزەی لیگ وەندا ئێمباپێ بەشداری لە 20 یاریدا كردووە و توانیویەتی 21گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button