ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

شەیتانە سوورەکان چاوی لە هێرشبەرێکی بایەرنە

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵ بۆ گواستنەوەی ماتیس تێلی هێرشبەری لاوی بایەرن دەدات.

بەگوێرەی سکای سپۆرت ئەڵمانیا، یونایتد چاودێری چەند هێرشبەرێک دەکەن تاوەکو لە هاوینی داهاتوو بیگوازنەوە، یەکێک لە بژاردەکانیش تێلی 18 ساڵە کە وەک پێویست لە بایەرن دەرفەتی یاریکردنی پێنادرێت.

سەرچاوەکە دەڵێت، تێل ئاگاداری خواستەکانی مانچێستەر یونایتدە بەڵام لە ئێستادا سەرنجی لەسەر ئەوەیە جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بایەرن بکاتەوە، ئەگەر هاتوو تاوەکو هاوین لەو کارەدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەوکات رۆیشتن ئەگەرێکی کراوەیە.

تێل تەنها 732 خولەک(نزیکەی هەشت یاری) بەشداریکردووە بەڵام توانیوییەتی شەش گۆڵ تۆماربکات و سێ ئەسیستیشی هەیە.

بایەرن هەوڵی رازیکردنی ئەو یاریزانە دەدات بە مانەوە بە بەڵێنی ئەوەی ببێتە هێرشبەری دووهەم لە یانەکە لەدوای هاری کەین. لە ئێستادا ماکسیم چۆپۆ مۆتینگ بژاردەی دووهەمی توخێلە بەڵام پێدەچێت لە هاویندا گرێبەستەکەی تازە نەکرێتەوە  ویانەکە جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button