مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی بارسێلۆنای دەوێت
بۆ ئەو مەبەستە چوار یاریزانی دەكاتە قوربانی..

یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە جدی هەوڵی گواستنەوەی تواناكانی فرێنكی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەدات.
گرێبەستەكی فرێنكی دی یۆنگ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
پێشتر سەرچاوە ئیسپانیەكان ئاشكرایانكرد كە بەهۆی دی یۆنگەوە بارسا لە كێشەیەكی گەورەدایە و دەبێت لە دوو وەرزی داهاتوودا بڕی 77 ملیۆن یۆرۆ بە یاریزانەكە بدات.
لە گواستەنەوەكانی رابردوودا ناوی دی یۆنگ بە مانچێستەر یونایتدەوە بەسترابوویەوە و دوا جار یاریزانەكە مانەوەی لە یانەكەی هەڵبژارد.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس مانچێستەر یونایتد دووبارە تواناكانی دەخاتە كار لە پێناو بەدەستهێنانی واژۆی فرێنكی دی یۆنگ.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ ئەو مەبەستەش شەیتانە سوورەكان ئامادەیە دەستبەرداری چوار یاریزانی یانەكەی ببێت و ناوەڕاستكارە هۆڵەندیەكە بگوازێتەوە ریزەكانی.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، یاریزانەكانیش بریتین لە (مەیسن گرینوود، ئانتۆنی، جەیدن سانچۆ و سكۆت مەكتۆمینای).

لەم وەرزەی لالیگادا دی یۆنگ لە 16 یاریدا بەشداری كردووە و توانیویەتی یەك گۆڵ بكات.